کوردستانی
رووداوێکی دڵتەزێن لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە رووداوێکی هاتوچۆدا پیاوێکی بەساڵاچوو گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون بریندار بوون.
سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە نزیک قوتابخانەی سۆلاڤی کچان لە سلێمانی ژنێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا دەکێشێت و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار دەبن، دواتریش خۆی بە پیاوێکی بەساڵاچوودا دەکێشێت لە ئەنجامدا گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 55 ساڵە لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە، دوو بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی شارن و تەندروستییان جێگیرە".
س،ر

بیروڕا