کوردستانی
هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات.
لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم هاتووە "ئەمشەو شەپۆڵێکى باران بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە لە کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى یەکشەممە ئەم شەپۆڵە چالاک دەبێت، باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان باران بارینى مامناوەند و بە لێزمەى دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەى دەبێت وە بەشێک لە سنوورى پاریزگاى هەولێر بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى کەمتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى دیکە، بەفر بارینیش لەسەر بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت، ئێوارەى سبەینێ یەکشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆلە کۆتاى دێت لەسەر ناوچەکەمان".
س،ر

بیروڕا