کوردستانی

سەرکردەیەکی داعش لەم شارەی هەرێم دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردەیەکی داعش لەم شارەی هەرێم دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی عیراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند لە پارێزگای هەولێر كه‌ رێكخه‌ری گشتی نێوان ده‌وڵه‌تی به‌ناو باشووری عیراق و كوردستان بووە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لیوا یەحیا رەسوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توانیویانه‌ سه‌ركرده‌ی چه‌كدارانی داعش به‌ناوی (محه‌مه‌د وه‌هبی فارس شجیری)  كه‌ ناسراوه‌ به‌ "ئه‌بو ئه‌حمه‌د" ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ رێكخه‌ری گشتی نێوان ده‌وڵه‌تی به‌ناو باشووری عیراق و كوردستان بووه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر  لە هەولێر چاودێری كراوه‌ و ده‌ستگیركراوه‌، هەروەها ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوامی هەیە بۆ بەدواداچوونی داواکراون و هەڵهاتووەکانی سەر بە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan