کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی شاری سلێمانی.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "وەك هەموولایەک ئاگادارن لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاری رەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە و كەموكورتییەكانی بەشەناوخۆییەكان و زانكۆكانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە كردار و هەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی كردارەكانیان بینی".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەربارەی پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا لەڕێی تیمی یەكێتی لە حكومەت فشار دروستبكات تاوەکو خوێندكاران ئەو مافەی خۆیان وەربگرن و پاشان حکومەت بڕیاری پاڵپشتی دارایی خوێندکارانیدا".
باس لەوەشکراوە "بەھۆی دواکەوتن و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە تا ئێستا، کە بووەتە ھۆی ناڕەزایی لەناو خوێندكاران، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەم پرسە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندكاران و ڕانەگرتنی خوێندن لە زانكۆكاندا".
ئەوەش هاتووە "ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی".
س،ر

بیروڕا