کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی زیادکردنی مووچەی توێژێکەوە دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئاماژەی بەوەشکرد پێمان وایە ئەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ شتێک ناکات بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لەبەرئەوەی هیچ ناکرێت لە حکومەتدا، بۆیە هیچ بڕیارێک نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێمان وایە ئەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ شتێک ناکات بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت، مەگەر لە کابینەی داهاتووی حکومەتدا چاوێک بخشێنرێتەوە بە ژیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا".
مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کەمترین مووچەیە کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە، ئەمەش وایکردووە بارگرانییەکی زۆر دروستبێت بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژیانێکی سەخت بەڕێ بکەن.
س،ر

بیروڕا