کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بکرێت و سەرۆکی زانکۆکەش رایدەگەیەنێت رێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوباتی 2022 د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بووە و ژمێریارییەکانمان ناردووە بۆ بانک پارە هەبێت ئەمڕۆ دەستبەدابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت".

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی ئەو دەرماڵەی دابەش دەکرێت بۆ خوێندکارانی ناوشار 40 هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار 60 هەزار دینارە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan