کوردستانی
دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت، ئاماژە بەوەشدەکات تائێستا دوو بەشی شەقامەکە تەواوکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم هاتووە "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو دەكرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ، ڕێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا دوو بەشی دیکەی تەواو كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت بەشی سێیەمیشی تەواو دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گروپ واژۆ دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت".
س،ر
بیروڕا