کوردستانی
بە تۆمەتی سووتاندنی هاوسەرەکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی سووتاندنی هاوسەرەکەی لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات ئاگادار كرایه‌وه له بوونی رووداوێكی سووتانی ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات گه‌یشتنه شوێنی رووداوەکە و دوای گواستنه‌وه‌ی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه له‌سه‌دا (75)ه، هه‌روه‌ها دوای وه‌رگرتنی وته له ژنه‌كه، ده‌ركه‌وت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ، ر، ح) له‌دایكبووی 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا نه‌وتی پێدا كردووه و سوتاندوویه‌تی و دواتر هه‌ڵهاتووه به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون و خۆحه‌شاردان".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ڕووداوه‌كه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی راسپارد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادەکانی 406, 31 راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
س،ر

بیروڕا