کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانەی راگەیاند کە مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022یان وەرنەگرتووە.

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، سبەینێ دووشەممە 21ی شوباتی 2022 مووچەی مانگی یەکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی خشتەکە بێت، رۆژی سێشەممە 22ی شوباتی 2022 مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم دابەش دەکرێت، هەروەها رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەکرێت، بەمشێوەیەش دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2022 کۆتایی پێدێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاند هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی 25ی ئەم مانگە دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە رۆژی 27ی مانگ کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan