کوردستانی

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە لە بەشەخۆراکی مانگانە زەیت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش نەکراوە بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى رایدەگەیەنێت دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی زەیت بەسەر هاوڵاتییاندا.

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکان و دووبارە نوێکردنەوەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆراک دەست بە دابەشکردنی زەیتی مانگی 11ی ساڵی رابردوو دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە کۆتایی هاتنی زەیتی مانگی 11 دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی یەکی 2022 دەکرێت و ئەو مادانەی لە بەردەستماندا بێت دابەشی دەکەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan