کوردستانی
چارەسەرێک بۆ دابەزینەوەی نرخی بەنزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت "باشترین چارەسەر ئەوەیە کە نەوت بۆ پاڵاوگەکان دابین بکرێت و کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت".
بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت "باشترین چارەسەر ئەوەیە کە نەوت بۆ پاڵاوگەکان دابین بکرێت و کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت".
ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاندووە "نرخی یەک لیتر بەنزینی باش ئێستا لە شاری ھەولێر بە 900 دینارە کە بەنزینی کارە و ھۆکاری گرانیی بەنزینیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەنزین ھاوردە دەکرێت و نرخەکەی گران بووە و جگە لەوەش، عیراق رێگە بە ھاوردەکردنی بەنزین بۆ ھەرێم نادات لە پارێزگاکانی خۆیانەوە و ئەو بڕەی بۆ ئێمەش رەوانەی دەکەن بۆ نیوەیان کەم کردووەتەوە کە رۆژانە 10 تەنکەر بەنزینمان بۆ دەھات، ئێستا بۆ پێنج تەنکەر کەم بووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکوومەتی ھەرێم بەردەوام لەگەڵ ئێمە لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و لە ھەوڵی بەردەوام دان، بەتایبەت لە شێوازی دابەشکردنی بەنزین و رێکخستنی، لە ھەر شوێنێک گرفتێک ھەبێت داوا دەکەن بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و باشترین رێگەش بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بەتەواوی چارەسەر بکرێت، ئەوەیە کە نەوت بۆ پاڵاوگەکان دابین بکرێت و کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەبێت".
لەئێستادا نرخی سوتەمەنی بەگشتی بەرزبووەتەوە، بە تایبەت نرخی بەنزین کە ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوادەکەن نرخەکەی نزم بکرێتەوە.
ر. ئ.
لەئێستادا نرخی سوتەمەنی بەگشتی بەرزبووەتەوە، بە تایبەت نرخی بەنزین کە ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە و داوادەکەن نرخەکەی نزم بکرێتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا


