کوردستانی
هەولێر؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەکارهێنەرێکی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە مادە هۆشبەرەکەی پێ دەکێشا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی سەرکارێز تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. م. ا.) بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)، حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە کحولییەکان دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر، کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان، حەب، خواردنەوەی کحولی و ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تویوتا کرۆلا)دا گیرا.
باسی لەوەشکردووە، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، تۆمەتبارەکە رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راستی کران.

ر. ئ
بیروڕا