کوردستانی
ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئەگەر بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت هیچ مانایەکی نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تێڕوانینی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان زۆر دوورن لەیەکەوە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت هیچ مانایەکی نابێت.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "تێڕوانینی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان زۆر دوورن لەیەکەوە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن، ئەگەر رێککەوتن و سازان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەکرێت هەڵبژاردن هیچ گرنگی نابێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند "دەبێت هەرێمی کوردستان بکرێت بە چوار بازنە لەسەر ئاستی چوار پارێزگاکە، بۆئەوەی پەرلەمانی داهاتووی کوردستان نوێنەرایەتییەکی باشی خەڵک بکات، نابێت هیچ پارێزگایەکی هەرێم حوکم بە هەموو هەرێمەوە بکات".
ئاماژەی بەوەکرد "هەم سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان و حزبەکان کاتی زۆریان بەفیڕۆدا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بۆیە پێم وانیە بەم پەلە پەلە بتوانێت یاساکە هەموار بکرێتەوە، ئەگەر بە یاسا کۆنەکە هەڵبژاردنی کوردستان بکرێت هیچ مانایەکی نابێت".
س،ر

بیروڕا