کوردستانی
پارێزگاری هەولێر: نابێت هاوڵاتییان گلەیى لە بەڕێوەنەچوونی کارەکانیان بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتیان گلەیى بکەن کە روتینى زۆر هەیە، یان کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوەناچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی شوباتی 2022 بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى پێداویست و چارەسەرى کێشە و کەم و کوڕییەکان کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانى سەر بە سەرۆکایەتى شارەوانى ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دواى گفتوگۆکردن لەبارەى پلان و پڕۆژەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 و ئامادەکارییەکان، تیشك خرایهسهر پاککردنەوەى نێو شار و شەقامەکان و دەستکردن بە بەرنامەڕێژى بۆ ئەنجامدانى هەڵمەتى پاککردنەوەى بازاڕە میللیەکان، هەروەها جەخت لە چاککردنەوەى سەرجەم ئەو چاڵ و شوێنانە کرا کە بەهۆى بارانەوە لە بەشێک لە شەقامەکانى نێو شار دروستبووە.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە کارى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکى گشتیى خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرانبەر ئەو ئەرکەى پێتان سپێردراوە هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ رێزگرتن لە هاوڵاتییان و رایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى رۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەکانتان و رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتییان گلەیى لەوە بکەن کە ڕوتینى زۆر هەیە لەبەردەم کارەکانیان، یان کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوە ناچێت".
س،ر

بیروڕا