کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - کەرکوک نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی شوباتی 2022 لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی چەمچەماڵ  - کەرکوک نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر کە سێ کەسی تێدابووە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربووە سەرنشینەکەی دیکەش بە سووکی بریندارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 49 ساڵە و دوای رێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا و بریندارەکەش لەژێر چاودێریدایە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan