کوردستانی
ئومێد بەرۆشكی ئازاد نەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەمڕۆ سێشەممە بە بڕیاری دادگە ئومێد بەرۆشكی، یەكێك لە چالاكوانانی بادینان ئازادكرا، بە وتەی پارێزەرەکەیەی "جارێكی دیكە بردرایەوە ئاسایشی دهۆك، بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی".

رێڤینگ یاسین، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند، دادگە بڕیاریدا بە ئازادكردنی، بەڵام جارێكی دیكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە گەڕێندرایەوە ئاسایشی دهۆك.
ئەو پارێزەرە سەبارەت بە بردنی ئومێد بەرۆشکی بۆ ئاسایشی دهۆک دەڵێت "نازانین هۆكارەكەی چییە، ئایا دۆسییەكی دیكەی لەسەرە، یان تەنها بۆ رێنوێنییە، کەی بەتەواوی ئازاد دەکرێت نازانین".
دوێنێ دووشەمممە لەلایەن دادگەی كەتنی دهۆكەوە بڕیاری ئازادكردنی ئومێد بەرۆشكی، یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان دەرچوو، ئەوەش پاش بەسەربردنی ماوەی سزاكەی كە یەك ساڵ و حەوت مانگ بوو.
ر. ئ.

بیروڕا