کوردستانی
"وادەی پێشخستنی لەدایکبوونی منداڵ مەترسیدارە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان لە شاری سلێمانی سەبارەت بە پێشخستنی کاتی لەدایکبوونی منداڵ بۆ بەرواری جوان، کە ئەمڕۆ یەکێک بەو لەو بەروارانە دەڵێت "بەڵێ ئەو دیاردەیە هەیە و پێشخستنی لەدایکبوونی منداڵ مەترسیدارە و زیانی بۆ منداڵەکە و دایکی دەبێت و رەنگە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیان".

ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2022 د.پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەداخەوە خەڵکێکی زۆر هەیە دەیانەوێت منداڵەکانیان لە بەروارێکدا لەدایکببن کە بەلایانەوە جوانە، بۆ نموونە ئەمڕۆ کە 22-2-2022 بوو، وتیشی، بێئاگان لەوەی کە لەوانەیە ئەو بەروارە جوانە ببێتە هۆی رووداوێکی ناخۆش و بەتایبەتی بۆ هەندێک منداڵ و دایکەکەشی".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان داواشی لە سەرجەم هاوڵاتییان کرد بە هیچ شێوەیەک هەوڵ نەدەن بۆ پێشخستنی لەدایکبوونی منداڵەکانیان، چونکە "بەپێی تەندروستی یەک رۆژ مانەوەی منداڵ لە زکی دایکیدا بەڕادەی 11 رۆژ لە دەرەوە سوودی هەیە".
ئەو پزیشکە وتیشی، بەهۆی نا هۆشیارییەوە بەشێک لە خەڵکی دەیانەوێت بە نەشتەرگەری و لە بەروارێک کە بەلایانەوە جوانە منداڵەکانیان لەدایکببێت، بەڵام بوونی منداڵ بە شێوەیەکی سروشتی زۆر تەندروست-تر و باشترە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا