کوردستانی
بیانییەک لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر بەتۆمەتی دزینی نزیکەی دوو دەفتەر دۆلار کەسێکی بیانی دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، بەهاوکاری بازگەی ئاسایشی شاوێس تۆمەتبارێکی بیانییان بەناوی (ف. ک.) دەستگیرکرد".
راشیگەیاند "ئەو کەسە بە تۆمەتی دزینی 17 هەزار و 300 دۆلاری ئەمەریکی و دوو ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵێک دەستگیرکراوە کە وەک کارگوزار لەو ماڵە کاری دەکرد".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادان ئێستا راگیراوە.
ر. ئ.

بیروڕا