کوردستانی
"یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کۆڵۆنێل تۆد بورۆ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کۆڵۆنێل تۆد بورۆ.
لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامی، ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی داعش بەرز نرخاند و پێویستی بەردەوامی رۆڵیانی دووپاتکردەوە لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکان.
روونیکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و لە ھەموو کات زیاتر لەم کاتانەدا کە دۆخی سیاسی ناجێگیرە پێویستمان بە ھاریکاری و کاری ھاوبەش ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە، ھێزە عیراقییەکان و ھاوپەیمانان تا بتوانرێت بە ستراتیژێکی نوێی سەربازی ھەڕەشەکان دووربخەینەوە و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەینەوە، چونکە ئەگەر ئەمە نەکرێت ئارامی و ئاسایشی خەڵک لە ھەندێک ناوچە دەکەونە مەترسییەوە.

سەبارەت بە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و ئاشکرایکرد، بەردەوامن لە سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە چونکە یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانیی یەکگرتووی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی سەردەم، پشتیوانی و ھاوکاری ھاوپەیمانانیش پاڵپشتییەکی باش دەبێت تا ئەم ئامانجە کە بەھایەکی باڵای ھەیە بەدیبێنین.
ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری ئەمنی و سەربازی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پێشھاتە ئەمنییەکان ھەڵوەستەیکرد و بە گرنگییەوە خوێندنەوەی بۆ ھەلومەرجەکە کرد و پێویستی قۆناغەکەشی روونکردەوە.
ر. ئ.
بیروڕا