کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی دهستگیركردنی هەبووە لە شاری هەولێر.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كە چەندین فەرمانی دهستگیركردنی هەبووە لە شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پلانێكی تۆكمەدا توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە چەندین فەرمانی دهستگیركردنی هەبووە لە شاری هەولێر و بنكەكانی ناوشاری سلێمانی بەپێی مادەكانی (453 ، 456 ، 421)لە یاسای سزادانی عیراقی.
باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ه. ح. ح.) كه پێشینهی تاوانی ههیه، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تهواوكردنی رێكاره یاساییهكان رهوانهی ئهو شوێنانه دهكرێت كه سكاڵای لهسهر تۆماركراوه و فهرمانی دهستگیركردنی ههبووه.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


