کوردستانی
ناجێگیری روودەکاتە ئەم بازاڕە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی سەرماوە بەشێک لە بەرهەمەکانی سەوزە لەناوچوون، ئەمەش وایکردووە نرخەکانیان بەرزبێتەوە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بە گشتیی نرخی سەوزەکان گرانە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ماوەی رابردوو شارەکانی هەرێمی گرتەوە بەشێک لەو بەرهەمانە کەمی کرد و نرخەکانیان لە بازاڕدا بەرزبووەوە، بەتایبەت بیبەری شیرین و پاقلە و باینجان و تەماتە".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی باسی لەوەکرد "بەهۆی ناجێگیری بەهای دۆلارەوە هەندێک کات نرخەکان بەرز دەبنەوە، چونکە بەشێک لەو بەرهەمانە لە تورکیاوە دێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەشێک لە بەرهەمەکان هەبوو.
س،ر

بیروڕا