راپۆرت

یەكێك لە جێگرانی هاوسەرۆكانی یەكێتی ژن دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێك لە جێگرانی هاوسەرۆكانی یەكێتی ژن دەبێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی رۆژی رابردووتر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر یەكە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگى-يان وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژارد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو دوو جێگر بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژێردرێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، ژنان لەناو ئۆرگان و كاری حزبی رێژەی لەسەدا 25 پێكدەهێنن بەو پێیە بێت یەكێك لە جێگرانی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی ژن دەبێت.

ئەمەل جەلال، كادیری پێشكەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكێتی هەمیشە حزبێك بووە كە ژن تیایدا خاوەن پێگەو دەسەڵاتی تایبەتی خۆی هەبووە و حسابی تایبەتی بۆ كراوە، لە پەیڕەوی ناوخۆش ئەوە دیاریكراوە كە رێژەی ژن لە ئۆرگانەكاندا لەسەدا 25 دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەو پێیەبێت دوای هەڵبژاردنی هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی، پرسی دانانی دوو جێگر یان سێ جێگر بۆ هاوسەرۆكان لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو یەكلادەبێتەوە".

باسی لەوەشكرد "بەپێی پەیڕەوەكە یەكێك لەو جێگرانەی كە بۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی دادەنرێت لە ژنان دەبێت".

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەی چوارەوە دەیەوێت بەشێوەیەكی جیاواز بە گڕوتینێكی تر پەرە بە كاری سیاسی و دیبلۆماسیەكانی بدات و خۆی نوێ بكات هەر بۆیە هەر یەكە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دوو گەنجی دیارو ئیشكەری ناو حزبەكەیان بە هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژارد.

رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكێتی دەیەوێت چالاكی ژنان لە ناو حزبەكەی زۆرتربێت و بەشێك لە ئیشوكاری ئۆرگانەكانی خۆی بە ژنان بسپێرێت هەر بۆیە لە پەیڕەوی ناوخۆ رێژەی لەسەدا 25 بۆ ژنان دانراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تا ئێستا گفتوگۆ لەسەر جێگرانی هاوسەرۆكان یەكێتی نەكراوە، بەڵام بەدڵنیایەوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پۆستەكان لە ناو یەكێتی یەكلایی دەكرێنەوە و مافی ژنان پارێزراو دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان