ئابووری
ئەوەی پێشبینی نەدەکرا لە نرخی زێڕدا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردەوە بەشێوەیەک کە بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ 40 وەرقە دابەزیوە، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا هیچ پێشبینییەک ناکرێت بۆ نرخی زێڕ.
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئاداری 2022 دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردەوە بەشێوەیەک کە بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ 40 وەرقە دابەزی".
سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "کیلۆیەک زێڕ لەئێستادا شەش دەفتەر و 10 وەرقەیە، هەروەها لەئێستادا هیچ پێشبینییەک ناکرێت بۆ نرخی زێڕ، چونکە پێشتر پێشبنیمان کرد نرخی زیاتر بەرزبێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بوو نرخەکەی دابەزی".
س،ر