کوردستانی

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا-

ناوەندە گەردونناسییە جیاوازەکان رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیان ئاشکراکرد و ئاماژەبەوەدەکەن کە بەپێی پێشبینییەکان، رەمەزانی ئەمساڵ 30ی رۆژی تەواو دەبێت.  

روانگەی ئەستێرەناسی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مانگی شەوالی ساڵی 1443ی کۆچی لە رۆژی شەممە (30ی نیسانی 2022) دەردەکەوێت، بە تەواوی لە کاتژمێر 11:28 خولەکدا بە کاتی سعودیە, بەڵام بە چاو نابینرێت.  

بۆیە رۆژی یەکشەممە (1ی ئایاری 2022) تەواوکاری مانگی رەمەزانی پیرۆزدەبێت و رۆژی دووشەممە (2ی ئایاری 2022) یەکەم رۆژی جەژن دەبێت لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی.

لە دوای 29 یان 30 رۆژ لە بەڕۆژوبوون مسوڵامانانی جیهان دەیکەن بە جەژن و جەژنی رەمەزان سێ رۆژە تێیدا هاوڵاتییان یەکتر بەسەردەکەنەوە پیرۆزبای جەژن لەیەک دەکەن و داوای گەردن ئازادی و لێخۆشبوون لە هەڵەکانی یەکتر دەکەن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە