تەندروستی
چەند مەترسییەکی پەلەکردن لە نانخواردندا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پزیشكێكی پسپۆری بواری هه‌ناوی و شه‌كره، هۆشداری له به‌په‌له نانخواردن و مه‌ترسییه‌كانی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت "مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و شه‌كره و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه زیاد ده‌كات".
د.داهات حه‌وێزی پسپۆری هه‌ناوی و شه‌كره له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، زۆر له توێژینه‌وه زانستییه‌كان باسی مه‌ترسییه ته‌ندروستیه‌كانی (به‌په‌له نان خواردن)یان كردووه، توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته نان به‌هێواشی بخورێت و پارو جوان بجورێت و هه‌ر نان خواردنێك به‌لایه‌نی كه‌میه‌وه 20 ده‌قه‌ی پێ بچێت.

مه‌ترسییه‌كانی به‌په‌له نان خواردن بریتین:
-نه‌خۆشی شه‌كره:
به‌پێی راپۆرتێكی "مێدیكال ده‌یلی"ی بریتانی به‌په‌له نان خواردن مه‌ترسی تووشبوون به شه‌كره زیادده‌كات چونكه خواردن به‌خێرایی هه‌ستی تێر نه‌بوون به كه‌سه‌كه ئه‌به‌خشێ و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه خواردنی زیاتر ئه‌خوات و هاوسه‌نگی ئاستی گلوكۆزی خوێن و رێژه‌ی ئه‌نسولین تێك ئه‌چێ و ده‌بێته هۆی شه‌كره.
-نه‌خۆشیه‌كانی دڵ:
له توێژینه‌وه زانستییه‌كانی زانكۆی هێرۆشیمای یابانی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌په‌له خواردن مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زیادده‌كات، هه‌روه‌ها خواردن به‌خێرایی مه‌ترسی به‌رزه‌فشاری خوێن و چه‌وری خوێن زیادده‌كات.
-قه‌ڵه‌وی:
خواردن به‌خێرایی واته خواردنی بڕێكی زۆر، چونكه گه‌یشتنی په‌یامی تێربون به مێشك 20 ده‌قه‌ی پێویسته بۆیه هه‌تا خێراتر نان بخۆی مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی زیاتر ئه‌بێت.
-ترشه‌ڵۆكی گه‌ده:
خواردن به‌په‌له و قوتدانی پاروی نه‌جوراو ده‌بێته هۆی دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده و هه‌رس نه‌كردن و قه‌بزی و سك باكردن.
-ژه‌هراوی بوونی خواردن:
كاتێك به‌په‌له نان ئه‌خۆیت به‌تایبه‌تی له‌فه و خواردنی فاست فود زۆر هه‌ست به تامی خواردنه‌كه ناكه‌یت واته ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌ش تێكچوبێت زۆر هه‌ستی پێناكه‌ی و دورنییه تووشی ژه‌هراوی بوونی خواردن بیت.
-له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه به ده‌نكێك خورما یان قومێك ئاو، دوای كه‌مێك، قاپێك شۆربا یان سوپ بخۆ، دوای كه‌مێكی دیكه زه‌ڵاته بخۆ پاشان چێشت بخۆ، دوای نیو سه‌عات چا بخۆره‌وه، دوای دوو سه‌عات میوه بخۆ، واته په‌له مه‌كه و ورده ورده نان بخۆ و هه‌موو شته‌كان به‌سه‌ریه‌كه‌وه مه‌خۆ.
ر. ئ.

بیروڕا