کوردستانی
ئەوقافی هەرێم: بۆ دیاریکردنی جەژن پشت بە خۆمان دەبەستین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن و دەشڵێت "ئێوارەی رۆژی شەممە بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدرێت".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن پشت بە هیچ وڵاتێک نابەستن و دەشڵێت "ئێوارەی رۆژی شەممە بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن دەدرێت".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "بۆدیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان پشت بە هیچ وڵات و دەزگایەکی فەلەکی نابەستین، پەیوەندیمان لەگەڵ وەقفی سوننی عیراق هەیە و کۆبوونەوەی بەردەواممان لەگەڵ ئەوان ھەیە، بڕیاری تایبەت بە خۆمان ھەیە و پشت بە خۆمان و بەڵگە شەرعییەکانی خۆمان دەبەستین".
باسی لەوەشکردووە "ئەوەی دەگوترێت فڵانە رۆژ جەژنە راست نییە، چونکە ئێمە پشت بە بەڵگە شەرعییەکان دەبەستین، نەک ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، فەلەکناسییە یان شوێنی دیکە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار دەدات، بۆ ئەمساڵیش تائێستا دیارنییە، ئەم مانگە سی رۆژ دەبێت، یان بیست و نۆ رۆژ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رۆژی شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی رۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، رۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی رەمەزان سی رۆژ دەبێت و رۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن".
ر. ئ.
بیروڕا


