کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور و نمەباران دەبێت و لە هەندێک ناوچە لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدادەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم هەوری تەوا و بۆ نیمچە هەوردەبێت و لە کات و شوێنە جیا جیاکاندا نمەباران و لێزمەباران دەبێت و لە هەندێک شوێنیش هەورەتریشقە دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "سبەینێ هەینیش لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە, لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین زیاتر دەبێت".
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو نزمبوونەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش ئەم شەپۆلە چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبێت.
ر. ئ.

بیروڕا