کوردستانی

یەکەم تابلۆ بە سیستەم و دیزاینی نوێ لە ھاتوچۆی سلێمانی چاپکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم تابلۆ بە سیستەم و دیزاینی نوێ لە ھاتوچۆی سلێمانی چاپکرا
مەودا میدیا-

لە ھاتوچۆی سلێمانی یەکەم تابلۆ بە سیستەم و دیزاینی نوێ چاپکرا و بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت "لە دوای جەژنی رەمەزانیشەوە ھاتوچۆی سلێمانی رێنمایی زیاتر دەردەکات".

ماڵپەڕی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دیزاین و سیستەمی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی چاپکرا و بە کردەیی کرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تۆماری یەکەم جار".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەودەکرێت و لە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز رێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆڵێن و جۆرەکانی دیکەی سوارڕەوەکان". 

باسی لەوەشکردووە "یەکەم تابلۆ بەم دیزاین و سیستەمە نوێیە درا بە ھاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan