کوردستانی

"ناگەڕێینەوە نەخۆشخانەکان ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێنەکەن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ناگەڕێینەوە نەخۆشخانەکان ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێنەکەن"
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

خۆبەخشێکی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت "هەرچەندە بڕیارمانداوە لەمڕۆوە گردبوونەوەکان تا دوای جەژن رابگرین، بەڵام ناگەڕێینەوە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان هەتاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت". 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022، داهات عەبدوڵڵا، یەکێک لە خۆبەخشانی تەندروستی لە سلێمانی سەبارەت بەردەوامی گردبوونەوەکانیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی پێنج رۆژە بەردەوامین لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان، بەڵام تائیستا بەڵێنی هیچ شتێکی فەرمیمان پێنەدراوە، بەڵام هەوڵەکان ئێستا بەردەوامن و لایەنی پەیوەندیدار و سەندیکا لەگەڵمان لەسەر هێڵن".
 
سەبارەت بە بەردەوامی گردبوونەوەکانیان وتی "بڕیارمانداوە تاوەکو دوای جەژن گردبوونەوەکانمان رابگرین، بەڵام ناگەڕێینەوە نەخۆشخانەکان، دوای جەژن دووبارە کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین، ئەگەر هەموو هەوڵەکان بێ ئەنجامبوون، ئەوە دەست بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانمان دەکەینەوە".
 
ئەو خۆبەخشە دەشڵێت "لە نەخۆشخانەکان ئێستا جێگە هەیە، بەڵام کارمەند نییە خزمەتی نەخۆش بکات، بەشێکی زۆر لە کارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەکان کار دەکەن، گردبوونەوەکان و بایکۆتکردنمان کاریگەری لەسەر نەخۆشخانەکان هەبووە".
 
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی پێنج رۆژ دەبێت کارمەندانی خۆبەشی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن و داوای دامەزراندن دەکەن، بەپێی ئاماری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 12 هەزار کارمەندی تەندروستیی دانەمەزراو هەن. 

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان