کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر رووداوی ئاگرەکەی دەربەندیخان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تەناکەرێکی سوتەمەنی و دواتر گڕگرتنی چوار بار هەڵگر و سێ ئۆتۆمبێلی بچوکی مەدەنی سوتاون، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 مفەوەز عەدنان سابر، ئەفسەری ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێک و گڕگرتنی لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان، حەوت ئۆتۆمبێل سوتاون و تونێلەکەش داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە".
ئەوەشی روونکردەوە "سەرەتا تانکەرێکی هەڵگری سوتەمەنی لە لۆفەی پێش تونێلەکە وەرگەڕاوە و گڕیگرتووە و سەتەمەنییەکەی بە گڕەوە بەسەر شەقامەکە بڵابووەتەوە بەو هۆیەشەوە چوار بارهەڵگری گەورەی دیکە سوتاون و سێ ئۆتۆمبێلی بچوکی مەدەنیش سوتاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "خۆشبەختانە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە"، وتیشی "نازانین لە ناوەوەی تونێلەکە ئۆتۆمبێلی دیکە سوتاوە یان نا، چونکە لەبەر زۆری ئاگرەکە ناتوانین بچینە ناوەوە".
باسی لەوەشكرد "لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، رێگەکە داخراوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە".
ر. ئ.

بیروڕا