کوردستانی
25 تۆن پەتاتە لە میسرەوە هێندراوە و لە سلێمانی لەناوبرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە سلێمانی کۆنتێنەرێک پەتاتەی خراپبوو لەناوبرا، خاوەنەکشی دەڵێت "لە میسرەوە هاتووە کێشەی نەبووە و لە تورکیاش پشکنینی بۆ کراوە کێشەی نەبووە و لە پشکنینەکە دەرچووە، بەڵام لە سلێمانی رەفزکراوە".
پسپۆڕانی بواری تەندروستی هەمیشە هۆشداریدەدەن لەوەی ئەگەر پەتاتە چەکەریکرد یاخود رەنگی گۆڕا بۆ سەوز بەکارنەهێندرێت لەلایەن هاوڵاتییانەوە، چونکە ژەهراوی دەبن و گرفتی تەندروستییان بۆ دروست دەکات، بۆیە باشترە لێی دوربکەونەوە.
بازرگانێکی کورد بە ناوی سامان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆنتێنەرێک پەتاتە کە 25 تۆن بووە لە میسرەوە هێناوە لە سلێمانی لیژنەکانی قایمقامییەت پشکنینیان بۆ کردووە لە پشکنینەکە دەرنەچووە بەهۆی ئەوەی چەکەرەی کردووە و رەفزکراوە لەناویان بردووە".
ئەو بازرگانە ذەشڵێت "من نازانم بۆ رەتکراوەتەوە، چونکە لە تورکیا پێش داخڵبوونی بە هەرێمی کوردستان پشکنینکراوە و لە پشکنین دەرچووە، قابیلە پشکنینی تورکیا هەڵەبکات و هی ئەمان باشتربێت لەوەی تورکیا".
ر. ئ.

بیروڕا