کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ چەند رێکارێک بۆ رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەش رێکار بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەگرێتەبەر.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەش رێکار بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەگرێتەبەر.
لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ھەرێمی کوردستان، کە ئێستا لە ھەندێ لە پارێزگاکانی عیراقی فیدراڵ بڵاوبوەتەوە ،بڕیارماندا بە وەرگرتنی ئەم رێکارانەی خوارەوە:
یەکەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر رێگەکان و لاکۆڵانەکان قەدەغە بکرێت.
دووەم/ پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستیی ئاژەڵەکە ئەنجام بدرێت.
سێیەم/پێویستە رێککارە تەندروستییەکان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکاندا رەچاوبکرێت.
چوارەم/کەرەنتیەنەکانی ئاژەڵی لە مەرز و فڕۆکەخانەکاندا پێویستە پشکنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو ھەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی ئاژەڵەکان.
پێنجەم/ وەزارەتمان رێککاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی (قڕنە) کە ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم ھەڵمەتە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی ھێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەکانی دەرەوە و نێوان ھەرێم و عیراقی فیدراڵ، ھەروەھا رێگەگرتن لە ھێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی تێدا بڵاوبوەتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ر. ئ.
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
ر. ئ.
بیروڕا


