کوردستانی
بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لە سنوری پارێزگای کەرکوک خەرجدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 وەزیری شەهیدان و بەرێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کەرکوک كۆبوونەوەنەتەوە و بڕیارێکیش بۆ خەرجكردنی بڕە پارەیەك دەركراوە".
ئاماژە بەوەکراوە"لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختیکردووەتەوە لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوون لەسەری بەردەوام دەبن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر ئەمڕۆ عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان واژۆی لەسەر فەرمانی خەرجکردنی قەرزی کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی کچ و کوڕی شەهیدان لە سنووری پارێزگای کورکوک بۆ خوێندنی ساڵی 2018 - 2019 و ساڵانی پێشتر کرد".
س،ر

بیروڕا