کوردستانی

هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد هێزەکانی یەژا ستار هەرێمی ئاڤاشین 12 سەربازی تورکیایان کوشتووە و دووانی دیکەشیان بریندارکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە "بەرخۆدانی هێزەکانمان لە دژی جوڵەکانی داگیرکەران لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بەردەوامە و هێزەکانمان گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە هەرێمی ئاڤاشین لە ڕۆژانی 26 و 27ی نیسانی 2022دا هێزەکانی یەژا ستار 12 سەربازی تورکیایان کوشتووە و  دوو سەربازی دیکەش بریدانربوون".

 هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا لە بارەی چالاکی هێزەکانی یەژاستار لە ئاڤاشین ئاشکراشیکردووە "سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە، هەروەها لە مەیدانی وەرخەلی ئامێرێکی گوێگرتنی دەنگیان لەناوبردووە، هەر لەو هەریمدا رۆژی27ی مانگ هەلیکۆپتەریک لە کاتێکدا ویستویەتی داگیرکەران دابەزێنێت لەلایەن گەریلاکانەوە لێیدراوە و زیانی بەرکەوتووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان