کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی دادەنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ و وتەبێژی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گیروگرفت و زیانەکانی دیاردەی وشکەساڵی و ئامادەکارییەکان بۆ روبەروبوونەوەی ئەم دیاردەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بێگەرد تاڵەبانی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەتمان، پێشوازیمانکرد لە د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری".

ئاماژەی بەوەکرد "ئامانجی کۆبوونەوەکەمان بریتیبوو لە تاوتوێکردنی گیروگرفت و زیانەکانی دیاردەی وشکەساڵی و ئامادەکارییەکان بۆ روبەروبوونەوەی ئەم دیاردەیە، هەروەها دروستکردنی پۆند و تەواوکردنی بەنداوەکان و  هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان لە بە فیرۆنەدانی ئاو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەمان بوو".

ئەوەشی خستەڕوو "دواتر چۆنیەتی وەرگرتنەوەی گەنم و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و ئامادەکارییەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە لەئێستادا لە هەندێک پارێزگای عیراق سەری هەڵداوە، گفتوگۆیان لە بارەیەوەکراو و راو سەرنجەکان لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕکران و باسیان لێوەکرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان