کوردستانی

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2022 کۆتایی پێهات، بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی بەشیک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان و خانەنشینان دابەشنەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەهۆی پشووەکانی جەژنی رەمەزانەوە پێدانی مووچەی مانگی ئاداری 2022ی ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی کە مووچەیان وەرنەگرتووە بۆ دوای جەژن دواخراوە.

هەر بەپێی ئەو زانیارانە بێت کە مەودا میدیا لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، پارەی پێویست لە بەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2022 بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan