کوردستانی

کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار کچێکی تەمەن  18 ساڵ بە پەت خۆی خنکاند و کەسوکارەکەشی دەڵێن، هیچ کێشەیەکی نەبووە و نازانن بۆ خۆی خنکاندووە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022 لە گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار کچێک بەناوی (ا - م - س) لەدایکبووی 2004 پۆلی 12ی بنەڕەتی لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەیەکی نەبوەو نازانن بەچی هۆکارێک خۆی خنکاندووە".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی کراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە کردۆتەوەو دەستان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan