کوردستانی

هەپەگە کوژرانی کۆمەڵێک سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە کوژرانی کۆمەڵێک سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هەپەکە رایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین شەش چەکداریکوژراون و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا دژی بە سوپای تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە".

باس لەوەش دەکات "هێزەکانمان بە تیمی گەڕۆک چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا پێنج داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا باس لەوە دەکرێت "رۆژی ٢٨ی نیسان گردی جەهەننەم و چەمچۆ لە زاپ هەشت جار بە فڕۆکە بۆردوومان کراون، هەمان رۆژ تۆپخانەکانی سەر سنوور چەمچۆیان تۆپباران کرد".

 ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan