کوردستانی

وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لیژنەی بینینی مانگی هەیە و بۆ دیاریکردنی جەژن و بڕیاری خۆی دەدات ئەوان بڕیاردەدەن رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان یان دووشەممە.
 
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەبارەی داریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی  راگەیاند "سبەینێ ئێوارە لیژنەی سەرەکی و لاوەکییەکانی بینینی مانگ کۆدەبنەوە و دوای رۆژوو شکاندن و نوێژی مەغریب بە نزیکەی 20 خولەکێک چاودێریی مانگ دەکرێت، رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان یان دووشەممە".


نەبەز ئیسماعیل  کە قسەی بۆ رووداو کردووە دەڵێت"ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننە هاوئاهەنگیمان هەیە و لەسەر خەتین و ئاگاداری یەکترین، بەڵام ئێمە لیژنەی بینینی مانگی خۆمان هەیە و پشت بە وڵاتی دیکە نابەستین بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن".
 
ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان