کوردستانی

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە مەسعود بارزانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە مەسعود بارزانییەوە
 مەودا میدیا-

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و باس لەوە دەکات لە ژمارەیەك میدیای عیراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی  مەسعود بارزانی ناداتەوە

دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە
لە ژمارەیەك میدیای عیراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی مەسعود  بارزانی ناداتەوە. 

لێرەدا بۆ رای گشتیی عیراق و كوردستان روونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە راستی. لەنێوان مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی رێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پرۆسەی سیاسی.

 ئەگەر لە ماوەی رابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی رەمەزان بووە.
بارەگای بارزانی
٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٢
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان