کوردستانی

کۆمپانیایەکی ئەمەریکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم جێدەهێڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیایەکی ئەمەریکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم جێدەهێڵێت
مەودا میدیا-

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە وەبەرهێنانی لە كێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەكرد، كۆتایی بە كارەكانی هێنا و هەرێمی كوردستانی جێهێشت.

كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مەریكى كه‌ له‌ ساڵى(2011)ەوە له کێڵگە نەوتییەکانی ‌هه‌رێم كارده‌كات دوای رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای (DNO )ی نەرویجی پاشەکشەی لە کارکردن لە هەرێمدا راگەیاند و دەگەڕێتەوە ئەمەریکا.
 
میدیا ئەمەریکییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو کۆمپانیایە رازی بووە پشکەکانی لە کێڵگەکانی باشیك بە (DNO) بفرۆشێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی نەوتی خەمڵێنراوی نەوت لەو ناوچەیەدا نزیکەی (156) ملیۆن بەرمیل نەوت زیاترە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan