کوردستانی
وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لەسەرجەم شارەکانی هەرێم دادەنیشێت".
لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لەسەرجەم شارەکانی هەرێم دادەنیشێت".
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30ی نیسان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارەسەربەخۆکان بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە".
دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەین بفەرموون بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ".
دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەین بفەرموون بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ".
ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە ئەمڕۆ شەممە 30ی نیسان 2022 کاتژمێر 6:30 خولەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سازدەکرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



