کوردستانی

هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە ئەنجامی دوایین چالاکییان دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ئاشکرایکرد لە چالاکییەکانی 24 کاتژمێری رابردوودا 15 سەربازی تورکیا کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە 30ی نیسانی 2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند "هێزەکانمان بە تاکتیکی گەریلایەتیی سەردەمی نوێ و بە سەروەریی تیمەکانی گەریلای گەڕۆک، گورزی کاریگەر لە داگیرکەران دەوەشێنن، هێزەکانمان بە ڕۆحێکی فیدایی چالاکیی دژی دوژمن ئەنجامدەدەن، لە چالاکی گەریلاکانماندا 15 سەربازی تورکیا کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەنگەرێک و دوو کامێرای چاودێرییش تێکشکێنران، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر کەلوپەلی سەربازیی داگیرکەراندا گرت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان