کوردستانی

یەک تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەک تۆن مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەست بە سەرداگرتنی یەک تۆن مادەی هۆشبەری راگەیاند، ئاماژە بەوەکراوە 10 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێکدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند "دوو تۆڕی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ باشووری رۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیركران، شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار (كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك ‌تۆن) حه‌بی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا".

ئاماژە بەوەکراوە "له‌ چالاكییه‌كی تایبه‌تدا كۆگایه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌شار درابوو كه‌س گومانی بۆ نه‌ده‌چوو، له‌نێو ئه‌و تۆڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بازرگانیكردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر، 10 كه‌س ده‌ستگیركراون، چواریان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بین".

هەروەها باندێکی دیکە دەستگیرکراون لە بەغدا کە بڕی شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری حەشیش پێ بووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan