کوردستانی
رێنمایی نوێ بۆ رێگریگرتن بڵاوبوونەوەی لە پەتای خوێنبەربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم دەکات کە چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بە پەتای تای خوێنبەربوون تێدایە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم دەکات کە چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بە پەتای تای خوێنبەربوون تێدایە.
رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتین لە مەشق و راهێنان بە کارمەندانی تەندروستی لەبارەی جیاکردنەوەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە و بەرزکردنەوەی وشیاری تەندروستی لە تەواوی کۆمەڵگەدا لەبارەی چۆنیەتی خۆپارێزی و رێگریکردن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە چاودێری دەرکەوتنی حاڵەتی لەناکاو و نیشانەی لەناکاو بکرێت لەو کەسانەی مامەڵەیان هەیە لەگەڵ مەڕوماڵاتدا وەک سەرئێشە و پشت ئێشە و بوونی ئازار لە جومگەکان و ژانە سەر و رشانەوە.
باسلەوەشکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیە کە دەگوازرێتەوە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا و نەخۆشییەکە لە ئەفریقا و رۆژهەڵای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا باوە و هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشییەکە ئەسپێکە کە پێی دەوترێت گەنە، سەرەتا ئەسپێ تووش دەبێت و دواتر ئاژەڵی گیاخۆر و دەچێتە ناو خوێنەوە و لە رێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵی توشبوو و خوێنی کەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە و سەرەتا لە ئەفریقا سەری هەڵداوە.
س،ر
س،ر
بیروڕا


