کوردستانی

راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزە زانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی بارانبارینی پچڕ پچڕ روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو سبەینێ ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی تازەترین نەخشەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ پێشبینیدەکرێت لە دوای نیوەشەو شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ رووبکاتە ناوچەکانمان سەرەتا لە رۆژئاواى هەرێمەوە دەستپێدەکات پاشان بۆ رۆژی یەکشەممە دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێم و پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانى ئێوارەدا بارانى بەلێزمەى کورت خایەن ببارێت لە سنوورى دهۆک و هەولێر و هەندێک ناوچەى گەرمیان".

ئاماژە بەوەکراوە "خێرایی با (15-20)کلم/ک دەبێت وهەندێ جار چالاک دەبێت بۆ 30کلم/ک هەروەها شەپولێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عیراق دەگرێتەوە وە ئەگەر هەیە کاریگەرى هەبێت بە سوکى لەسە هەرێم بە تایبەت ناوچەکانى گەرمیان و باشوورى هەرێم".

ئەوەش هاتووە "رۆژى دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە بارانى ناو بەناو هەورە بروسکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان