کوردستانی

بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان بڵاوکردەوە بەپێی بەرنامەکە بێت پێدانی کارەبا 24 کاتژمێر دەبێت لە رۆژانی جەژندا.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هاتووە "ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکەینەوە بە بۆنەی پشووەکانی جەژنی رەمەزان لە سبەینێ دووشەممە  2/5/2022 تا 5/5/2022  بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 24 کاتژمێری دەبێت هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کار بکەن و کارەبا بە هاوبەشان بدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەدوای پشووەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 1:00ی شەو کار بە موەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان (7 بۆ 8)ی بەیانی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان