کوردستانی
بەم رێگەیە حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە هەزارەها هەلی کار بڕەخسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022 رۆژی جیهانی کرێکارانە و ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت "هەرگیز پیرۆزبایی بۆ کرێکاران نانێرم لە 1ی ئایاردا، بەڵکو هاوخەمی خۆم دەردەبڕم لەگەڵیاندا"، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت بە کەمکردنەوەی دەستی کاری بیانی.
ئەحمەد محەمەد سەعید، ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای لەبارەی داواکارییەکانی سەندیکای کرێکارانی کوردستانەوە راگەیاند "هەرگیز پیرۆزبایی بۆ کرێکاران نانێرم لە 1ی ئایاردا، بەڵکو هاوخەمی خۆم دەردەبڕم لەگەڵیاندا، چونکە کرێکاران بەدەست حکومەت و خاوەنکارەوە کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان هەیە داواکارییەکانیان وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت و لایەنی پەیوەندیدار هاوکاری کرێکاران نییە".
ئاماژەی بەوەکرد "داواکانی سەندیکاکانی کرێکاران ساڵانە وەک نەریتێکی لێهاتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان گوێی لێناگرێت، بۆیە دەبێت سەندیکای کرێکاران هەڵوێستی جددی بکات لەسەر کێشەکانی کرێکاران و دەبێت کرێکارانیش یەکبگرن و ریزەکانی خۆیان رێکبخەن دژی ئەو ستەمانە بوەستنەوە کە بەرانبەریان دەکرێت".
لەبارەی هاتنی کرێکارانی عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان وتی "کرێکارانی عەرەب ئەگەر عەرەبی عیراقی بن مافی کارکردنیان هەیە لە هەر شوێنێکی عیراقدا، چونکە یاسای رێگەی پێداوە".
باسی لەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت بە کەمکردنەوەی دەستی کاری بیانی، هەروەها حکومەت دەتوانێت بە رێککەوتن کرێکاری بیانی بهێنێت بۆ سوود وەرگرتن لە تواناکانیان و فێرکردنی کرێکاری خۆمان، بەڵام حکومەت لە بەرژەوەندیی چەند کۆمپانیایەک بڕیاری هێنانی کرێکاری بیانی دەدات".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی کوردستان وتی "هاتنی کرێکاری بیانی کاریگەری خراپ لەسەر دەروون و ئابووری کرێکاری خۆمان دەکات".
س.ر

بیروڕا