کوردستانی
گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوارکەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە "دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسی کرۆلا- هۆندا ئەکسنت، لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین چوار کەس بریندا بوون".
روونیشی کردووەتەوە "رووداوەکە بەشێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا ئەکسنت بەئاراستەی قەزای خانەقین رۆشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی کرۆلا بەپێچەوانەوە، لە بەرانبەر گوندی (تۆپ عەسکەر) پێکیانداداوە، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون کە سیانیان ئافرەتن، دووئافرەتیان شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی هۆنداکەن، لەگەڵ شۆفێر و سەرنشینێکی ئافرەت لە تاکسەکەدابوون".
باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە بریندارەکان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای خانەقین و سێ بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن لە کەلار، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوو.
باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە بریندارەکان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای خانەقین و سێ بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارن لە کەلار، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوو.
ر. ئ.
بیروڕا


