کوردستانی

پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە سەردانی کردنی راگیراوان روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە سەردانی کردنی راگیراوان روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رێوشوێنەکانی سەردانیکردنی راگیراوان لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا بڵاودەکاتەوە و جەختدەکاتەوە لە رۆژی یەکەم سەردانیکردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە روونکردنەوەیەکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، رۆژی یەکەمی جەژن تەنها بۆ ڕێوشوێنەکانی مەراسیمی جەژنی رەمەزان دەگیرێتە بەر بۆ نێو گرتوخانەکان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەکردنی خواردنی جەژن بۆ راگیراوان، سەردانی کردن لە رۆژی یەکەم بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

روونیشیکردووەتەوە، لە رۆژی دووەمدا تەنها بۆ ئافرەتانە بە پلە یەک و پلە دوو، سێیەم رۆژی جەژن بۆ پیاوانە بە پلە یەک و پلە دوو.

ئاشکراشیکردووە، لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی دەرگای گرتوخانەکە دەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنی راگیراوان تا کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ، جەختیشیکردووەتەوە، بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر هەموو کارئاسانییەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی هەر سێ رۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان راگیراوان و کەسوکاریان کراوە بکات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان